به په‌رله‌مانتاره مانگرتووهكانمان وت: وه‌رن با له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران مانبگرین رازى نه‌بوون

هاوڕێ مه‌لا ستار و سه‌ركۆ گه‌ڵاڵى، ئه‌ندامانى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
دوو په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن: ئه‌و په‌رله‌مانتاره مانگرتووانهى كه باس لهوهدهكهن رێگرییان لێكراوه بێنه ناو شارى سلێمانى، پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێیان راگه‌یه‌نراوه پێویسته له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا مانبگرن، به‌ڵام رازى نه‌بوون ئه‌و كاره بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى هاوڕێ مه‌لا ستار و سه‌ركۆ گه‌ڵاڵى، ئه‌ندامانى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شیان له شارى سلێمانى ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تاى كۆنگره‌كه‌دا هاوڕێ مه‌لا ستار رایگه‌یاند: “به‌شێك له په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه گوایه ویستوویانه بێن بۆ سلێمانى بۆ به‌شداریكردن له خۆپیشاندان، به‌ڵام له یه‌كێك له بازگه‌كانى سه‌ربه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێگرییان لێكراوه، من ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى كه رێگرى لێكردوون پێى وتوون: بۆ ناچن له هه‌ولێر خۆپیشاندان بكه‌ن ئه‌وێ چه‌قى رووداوه‌كانه، پاشان ئێمه پێشتر چه‌ند پێشنیارێكمان خستووه‌ته به‌رده‌م ئه‌و په‌رله‌مانتارانه رازى نه‌بوون”.
وتیشى: “ئێمه پێشنیارى ئه‌وه‌مان كرد، بچینه به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و له‌وێ خه‌یمه هه‌ڵبده‌ین، له‌ناو هه‌ولێر خۆپیشاندان بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌یان پێباشبوو، له‌ناو په‌رله‌مان مانبگرن، ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان پێ باش نییه، چونكه دانیشتن به ئیسراحه‌ت له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مان و سێڵفى گرتن كاریگه‌رى نابێت”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سه‌ركۆ گه‌ڵاڵى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: “ئێمه زۆر داوامان له‌و هاوڕێیانه‌مان كرد كه بچین له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران مانبگرین و خه‌یمه هه‌ڵبده‌ین، چونكه ئه‌وێ چه‌قى رووداوه‌كانه، ئه‌وێ ئه‌و شوێنه‌یه كه گۆڕانكارى تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وان قبوڵیان نه‌كرد”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “من به‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌ڵێم: له‌برى موزایه‌ده كردن با بێن بچین له‌ناو هه‌ولێر خۆپیشاندان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت گۆڕانكارى بكه‌ین پێویسته له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ناڕه‌زایه‌تى ده‌رببڕین، نه‌وه‌ك له‌ناو په‌رله‌مان سێڵفى بگرین”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى فراكسیۆنى سه‌وز ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه وه‌ك یه‌كێتى به‌رده‌وام له به‌ره‌ى خه‌ڵكین، هه‌ر كارێكیش له‌ده‌ستمان بێت بۆ گۆڕینى ئه‌م دۆخه درێغى ناكه‌ین، داواش له لیژنه‌ى ئه‌منى سلێمانى ده‌كه‌ین خۆیان به‌دووربگرن له تووندوتیژى به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



