
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، دەوامی خوێندنی ناو هۆڵ لە زانکۆکانی ڕاپەڕین و هەڵەبجە راگیرابوو، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان رایگەیاند بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە دەوامی خوێندن رادەگیرێت.
دەقی راگەیەندراوەکە
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان
بەهۆی ئەو دۆخە ناهەموارەی کە هاتووەتە پێش و لە پێناو سەلامەتی گیانی خوێندکاران ، ئەم بڕیارانەی دا :
۱_ لە رۆژی یەکشەممە (۱۳_۱۲_۲٠۲٠)ەوە تا رۆژی پێنجشەممە (۱۷_۱۲_۲٠۲٠)دەوامی خوێندنی بەرایی (بەکالۆریۆس _ بەیانیان و ئێواران ) لەناو کەمپی زانکۆ رادەگیرێت .
۲_ خوێندنی باڵا ( دبلۆمی باڵا ، ماستەر ، دکتۆرا ) بەردەوام دەبێت .
۳_ هەر بابەتێکی خوێندنی بەرایی (بەکالۆریۆس) کە بە ئۆنلاین دەخوێنرێت ، لەو ماوەیەدا بەردەوام دەبێت .
٤_ ئەو تاقیکردنەوانەی کە دەکەوێتە ماوەی دیاریکراوی سەرەوە ، دوا دەخرێن بۆ هەفتەی دواتر و بەشەکان ئەرکی دانانەوەی خشتەی تاقیکردنەوەکانیان لە ئەستۆدایە .
٥_بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خوێندکارانی زانکۆمان ، دوای چۆڵبوونی بەشەناوخۆییەکان لەماوەی ئەو چەند رۆژەدا هەڵدەستێت بەچاککردنی ئامێرو پێداویستییەکانی تر و
پڕکردنەوەی ناتەواویی و چاکترکردنی خزمەتگوزارییەکان بەتایبەت لەو نهۆمانەی بۆ قۆناغی یەکەمەکان تەرخانکراون .
٦_ ئەم راگرتنەی دەوام ، ستافی کارگێڕی زانکۆ و کۆلێجەکان ناگرێتەوە .
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
17 hours لهمهوپێش -
18 hours لهمهوپێش



