
رۆشتنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبوونەوەیەكی گرنگ لەگەڵ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق ئەنجامبەدرێت و تیایدا بڕیار لەسەر ناردنی 320 ملیار دینارەكە بدرێت.
هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو شاندەی هاتوونەتە بەغدا بە نیەتی ڕێككەوتن هاتوون، بۆ ئەومەبەستەش بەجدی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە ڕاشكاوانە گفتوگۆیان كردووە، ئەوەی تا ئێستا ئەنجامیانداوە بەرەوپێشچوونی باش هاتووەتە ئاراوە بەتایبەت لەگەڵ ئەو هێز و لایەنانەی كە پێشتر دژایەتی ناردنی پارەیان دەكرد بۆ هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، وابڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەمان ئەو شاندەی ماوەی چوار ڕۆژە لە بەغدان، لەگەڵ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆببنەوە كە ئەوەش كۆبوونەوەیەكی گرنگ و یەكلاكەرەوە دەبێت لەبارەی شێوازی ناردنی 320 ملیار دینارەكە و هەروەها خستنەڕووی ڕەشنوسی ڕێككەوتنێكی نوێ لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021.
د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێشتر ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند بوو كە لە ئێستادا هاوكێشەی داواكارییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە بەجۆرێك دیاریكردنی پشكی لە%12.67 لەسەر بنەمای 250 هەزار بەرمیل نەوت بووە، بەڵام لە ئێستادا عێراق داوای نیوەی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەكایش دەكات لەبەرامبەریشدا هەرێم سەقفی داواكارییەكانی بەرز كردووەتەوە كە دەبێت لە %15 كەمتر نەبێت وەك پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق.
سەمیر ھەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەممە دەڵێت: “بڕیارە پاشنیوەڕۆ، كۆبوونەوەی لوتكە لەبەغدا ئەنجامبدرێت لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی لیژنەی دارایی، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیەتی رێككەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا.
سەمیر ھەورامی وتیشی: “وەفدی هەرێم هەوڵی زامنكردنی 320 ملیار دینارەكەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە یاسای كورتهێنانی قەرزدا دەدات”.
لەكۆبوونەوەكانی پێشوودا، لەگەڵ حكومەتی عێراق و لایەنە سیاسییەكان، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند؛ ئامادەین رێككەوتن لەسەر پرسی نەوت و دارایی بكەین و ئەوەی لەسەر حكومەتی ھەرێمە بەپێی یاسا و دەستور جێبەجێی دەكەین، لەبەرامبەردا دەبێت ماف و شایستە داراییەكانی ھەرێم دیاریبكرێت و بدرێت.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
26 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
26 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش



