وێنە:له خولی پله یه‌كی كه‌ركوك شۆریجه و سۆلاڤ بردنەوە تۆمار دەکەن

دیمەنێک لە یارییەکانی ئەمڕۆ
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 12/12/2020 ) له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌می خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كه‌ركوك چوار یاری به‌رێوه‌چوون، تێیدا یانەی شۆریجەو سۆلاڤ بردنەوەیان تۆمارکردوو یانەی حەویجە توانی پێشەنگی وەربگرێت.
له یارییه‌كانی گروپی یه‌كه‌می خوله‌كه یانه‌ی شۆریجه له یاریگای چالاكی قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك رووبه‌ڕووی یانه‌ی پێشه‌وا بووهوەو یاریه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی یانه‌ی شۆریجه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك ته‌واو بوو.
له یاریی دووه‌مدا و له ركابه‌رییه‌كانی گروپی سێیه‌مدا یانه‌ی سۆلاڤ له سه‌ر یاریگای( شۆریجه ) رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئاشتی (داقوق )بووەوە، یانه‌ی سۆلاڤ له‌و یارییه‌دا تووانی به ئه‌نجامی 6-2 گۆڵ بردنەوە تۆماربکات.
له یاری سێیه‌مدا و له سه‌ر یاریگای یانه‌ی باباگوڕگوڕ یانه‌ی حه‌ویجه و یانەی تازه یاری نێوانیان ئه‌نجامدا و یانه‌ی حه‌ویجه تووانی به ئه‌نجامی 3- 1 گۆڵ یاریه‌كه بباته‌وه و كۆی خاڵه‌كانی بگه‌یەنێته 9 خاڵ له سێ یارییدا و یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گروپه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات.
دوا یاری ئه‌مڕۆ له نێوان یانه‌ی ئاڵتوون كۆپری و یانه‌ی له‌یلان بوو له سه‌ر یاریگای ( مووسه‌ڵا ) و ئه‌نجامه‌كه‌ش به یه‌كسانبوونی هه‌ردوو تیپ به بێ گۆڵ ته‌واو بوو .

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3 hours لهمهوپێش



