ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید یەکەم شکستی لەم وەرزە تووشی ئاتلەتیکۆمەدرید کرد

ریاڵ مەدرید
SNN Sport
دوای 13 یاری بە بێ دۆڕان لە لالیگا، یانەی ریاڵ مەدرید سنوورێکی بۆ شکستنەهێنانی یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدی پێشەنگی لالیگا داناو توانی بە دوو گۆڵی بێوەڵام تووشی دۆڕانی بکات.
یاریەکە لە رکابەرییەکانی هەفتەی 13ی لالیگا بوو، لە ناو یاریگای دووەمی شاهانە دی ستیفانۆ ئەنجامدرا، لە گێمی یەکەم ریاڵ مەدرید دەستی بە سەر یاریەکە گرتبوو، توانی لە خولەکی 15 بە گۆڵی کاسێمێرۆ پێشبکەوێت و گێمی یەکەم بەم تاکە گۆڵە بە سوودی یانەی شاهانە تەواو بوو.
لە گێمی دووەم هەرچەندە ئاتلەتیکۆمەدرید کەمێک باشتر بوو، بەڵام ریاڵ مەدرید پێداگربوو لە بردنەوە، توانی لە خولەکی 63 گۆڵی دووەم بە لێدانێکی کارڤاخال بکات و ئۆبلاک بە هەڵە تۆپەکەی خستە گۆڵەکەیەوە، ئەنجامەکە بووە 2-0 بۆ کوڕانی زیدان.
دواتر ئاتلەتیکۆمەدرید نەیتوانی گۆڕانکاری لە ئەنجامی یاریەکە بکات، ریاڵ مەدریدیش رازی بوو بە ئەنجامی 2-0 و توانی کوڕانی سیمیۆنی تووشی یەکەم شکست بکەن لەم وەرزەی خولەکە.
سەرەڕای ئەم دۆڕانە ئاتلەتیکۆمەدرید 11 یاری ئەنجامداوە و بە 26 خاڵ هێشتا پێشەنگە، هەرچی یانەی شاهانەیە لە 12یاریدا 23 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەم دەبینرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



