راوێژکاری کازمی هۆکاری دواکەوتنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بۆ پەرلەمان ئاشکرا دەکات

مووچە و بودجە
SNN
محەمەد مەزهەر ساڵح راوێژکاری موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی وەزیرانی عێراق دەڵێت: بەهۆی کەڵەکەبوونی کێشە داراییەکانی 2020، وای کردووە کە ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2021 بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوابکەوێت.
مەزهەر ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی کورتهێنان لە بودجەی 2020داو دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ 2021 لە رێگەی قەرزەوە، حکومەتەکەی کازمی دواکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە لە ناردنی پرۆژەی بودجەی 2021 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، لەو بروایەشداین لە 2هەفتەی داهاتوودا تەواوی رەشنووسەکە بگاتە پەرلەمان و بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.
لای خۆشییەوە بەشیر حەداد ئەندام لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چەند رۆژی رابردوو رایگەیاند: دواکەوتنی زیاتر لە ناردنی پرۆژە یاسایی بودجەی 2021 بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وا دەکات کە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق زیاتر دوابەکەوێت، بۆیە دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران و خودی کازمی بەزووترین کات بودجەی 2021 ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


