
بەکارهێنانی ڤاکسین
SNN
دامەزرێنەری کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا پێشبینی دەکات لە کۆتایی هاوینی داهاتوودا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا کۆنتڕۆڵبکرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە دامەزرێنەری كۆمپانیای دەرمانی “بیۆنتیك”ی ئەڵمانی، كە بە بەشداری لەگەڵ كۆمپانیای “فایزەر”ی ئەمریكی ڤاکسینی كۆرۆنایان بەرهەمهێناوە، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوز رایگەیاند: كە تا كۆتایی هاوینی داهاتوو، بە تەواوی پەتای كۆرۆنا کۆنتڕۆڵدەکرێت.
ئۆگۆر ساهین وتوویەتی هیواخوازین بە زووترین كات ڤاکسینەکە بخرێتە بازاڕەكانی جیهانەوە و دابەشبکرێت، هیچ نەبێت بۆ ئەوەی قورسایی زۆری ئێستا لەسەر نەخۆشخانەكانی جیهان كەمبێتەوە.
ئاماژەشی بەوەکرد: پێویستمان بەوە هەیە 30٪ی هاووڵاتییانی ئەمریكا ڤاکسینەكە وەربگرن، بۆ ئەوەی یەكەم قۆناغی دەركەوتنی جیاوازییەكە دەربكەوێت.
ناوبراو بەڵێنیدا تا کۆتایی ئەمساڵ بڕی یەک ملیار و 300 ملیۆن ڤاکسین رەوانەی وڵاتان بکات لە ساڵی داهاتووشدا بڕی هەناردەکردنی ڤاکسین زیاددەکرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



