
بەرشەلۆنە
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیاو لە هەفتەی 13، یانەی بەرشەلۆنە بە سەرکردایەتی میسی توانی سێ خاڵی بە نرخ بە دەست بهێنێت و سوود لە شکستی یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدی پێشەنگی خولەکە بە یانەی ریاڵ مەدرید ببینێت.
هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و لیڤانتی لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە گێمی یەکەم دوای چەند هەوڵدانێکی هەردوولا، لە گۆڵکردن سەرکەوتوو نەبوون و گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی بەرشەلۆنە پێداگربوو بۆ بردنەوەی یاریەکە، توانی لە خولەکی 76 گۆڵی پێشکەوتن لە لایەن میسی بکات، کە گۆڵی ژمارە600ی ئەم ئەستێرەیە بوو لەگەڵ بەرشەلۆنە بە درێسی ژمارە 10وە.
بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە لە 11 یاری بووە 17 خاڵ و لە پلەی هەشتەم دەبینرێت.
یانەی لیڤانتی بە 11 خاڵ لە پلەی 18ی خولەکە دەبینرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



