
نەیمار
SNN Sport
شەوی رابردوو یانەی پاریس سانجێرمان دوو گورزی کاریگەری بەرکەوتوو 1-0 بە یانەی لیۆن دۆڕا و ئەستێرەی یانەکەشی نەیمار داسێلڤای بەهۆی پێکانەوە لە دەستدا، ئەمەش پاش ئەوەی یاریزانی هاونیشتمانی تیاگۆ میندێز بە تووندی لێی دا.
بە پێی زانیاری میدیا فەرەنسییەکان، ئەو یاریزانە بە گریانەوە یاریگای جێهێشتووەو پێکانەکەی قورسە، بەڵام تا ئێستا رۆژنامەکانی ئەو وڵاتە ماوەی دوورکەوتنەوەیان دیاری نەکردووە.
لە لێدوانێکیدا دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر بە لیۆن و پێکانی نەیمار، تۆماس تۆخێل راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان وتی:”هیچ هەواڵێک لەسەر پێکانەکەی نەیمار نیە،ئەو لەگەڵ پزیشکی چاڕەسەری سروشتی و پزیشکەکەی رۆژی دووشەممە پشکنینی بۆ پێکانەکەی بۆ دەکرێت،دەبێت چاوەڕوان بکەین تا پزیشکەکان نەیمار ببینن و ئینجا ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری دەکرێت “.
یانەی پاریس سانجێرمان لەم وەرزە تووشی چوارەم دۆڕان بوو لە خولی فەرەنسا، 28خاڵی هەیەو بۆ پلەی سێیەم دابەزی.
🚨❌ Terorífica entrada a Neymar que puede tener una lesión grave en su tobillo
🤕 El brasileño se retiró llorando en camilla
— Carrusel Deportivo (@carrusel) December 13, 2020
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



