پێش 7 خولەک لە کوشتنی.. ڤیدیۆیەکی نەبینراوی قاسم سلێمانی بڵاودەبێتەوە

0
4867

SNN

پێش کوژرانی بە 7 خولەک، ڤیدیۆیەکی نەبینراوی رووداوی کوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس بڵاودەبێتەوە کە دەگاتە فڕۆکەخانەی بەغدا و لە ساتی گەیشتنیدا ئەبو مەهدی موهەندیس بەرەوپیری دەڕوات.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە، ماوەی گەیشتنی فڕۆکەکەی قاسم سلێمانی 7 خولەکی پێویستە تا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دەگاتە سەری و لە بۆردوومانێکدا دەکوژرێت.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی بڵاوەیان پێدەکرێت کە ئەبو مەهدی موهەندیس بەرپرسی پێشووی دەستەی حەشدی شەعبیشیان لەگەڵدایە.

لە سەرەتاکانی مانگی کانوونی دووەمی 2020 و پاش لێکۆڵینەوەی ورد لە جووڵە و شوێنی جەنەڕاڵ قاسم سلێمانی، پاش دابەزینی لە فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کرایە ئامانج و تێیدا قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆکی گشتی دەستەی حەشدی شەعبی و چەند پاسەوان و فەرماندەیەکی دیکە کوژران.

لە ئەنجامی هێرشەکە و دوای چەند رۆژێک ئێران بەچەند مووشەکێک بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق وەڵامی دایەوە بەبێ بوونی هیچ زیانێکی مرۆیی.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this