
رۆشتنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا
SNN- بریار محەمەد
دوای ئەنجامدانی ژمارەیەك كۆبوونەوە لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی بەغدا، هێشتا هەردوولا نەگەیشتوونەتە رێکكەوتن لەسەر شایستە داریەكان و رادەستكردنی نەوت و داهاتی خاڵە سنوورییەكان، دەنگۆی چوونی شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستانیش بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا دوورە لە راستییەوە.
بەپێی زانیارییەکانی SNN: تاوەكو ئێستا كۆبوونەوەی باش لە نێوان شاندی هەرێمی كوردستان بەغدا ئەنجامدراوە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە رێكکەوتنی كۆتایی و هۆكاری سەرەكی رێكکنەكەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە بەغدا داوای تەواوی داهاتی خاڵە سنوورییەكان و داوایی زیاتر لە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی ناوخۆیش دەکات، لەبەرامبەر ئەوەدا حكومەتی عێراق دەبێت 320 ملیارەكە بنێرێت، هەرێمی كوردستانیش بەم شوازە قایل نییە.
دوێنێ ئێوارە دەنگۆی هاتنی شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ واژووكردنی رێكکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بڵاوكرایەوە، بەڵام ئەم هەواڵە دوورە لە راستی و هەركاتێك هەولێر و بەغدا گەیشتنە رێكکەوتن، ئەو كات نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری دەچێتە بەغدا.
بە پێی زانیارەكانی SNN پاش نیوەرۆی ئەمرۆ كۆبوونەوەی كۆتایی لە نێوان هەولێر و بەغدا بەبەشداری مستەفا كازمی و بەرپرسانی عێراق لەگەڵ شاندی هەرێمی كوردستان بەرێوە دەچێت و لەو كۆبوونەوەیە بریاری كۆتایی لەسەر رێكەتنی هەولێر و بەغدا دەدرێت .
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



