
زیدان
SNN Sport
سبەی سێشەممە، لە کاتژمێر12:00، یانەی ریاڵ مەدرید لە هەفتەی 14ی لالیگا میوانداری یانەی ئاتلەتیک بیلباو دەکات .
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، زیدان راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، بەشداریکردوو لەسەر یاریەکە وتی:” لە ساتە سەختەکاندا شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم، ئێمە زۆر بە باشی لەگەڵ یاریزانەکان کار دەکەین،هەموومان لێرە کار دەکەین بۆ ئەوەی یارمەتی ئەم یاریزانانە بدەین کە لە زەوی یاریگادان،تەنیا ئەو کاتە دەتوانیت کار بکەیت کە یاریزانەکانیش متمانەیان بەو کەسانە هەبێت کە کاریان لەگەڵ دەکەن،سێ خاڵی ترمان لە بەردەستدایە هێشتا هیچ شتێکمان دژی ئاتلەتیکۆمەدرید بە دەست نەهێناوە یاریەکە تەنیا سێ خاڵ بووە،لەم یاریەش دەمانەوێت بە دەستی بهێنین و باشی تیپەکە نیشان بدەینەوە”.
لەسەر رووبەڕووبوونەوەی یانەی ئاتڵەنتا لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە قۆناغی شانزە وتی:” رێزێکی زۆرم بۆ ئەم یانەیە هەیە، بەڵام لە کۆتایدا لە مانگی شوبات یاریەکە دەبێت،زۆرترین رێز لە رکابەرەکەمان دەگرین، بەڵام ئەوەی بە لای ئێمەوە گرنگە یاری سبەینێیە لە خولی ئیسپانیادا،ئێمە سەرنج لەسەر ئەو یارییە دادەنێین و دەرفەتێکی تری گەورەیە بۆ ئەوەی نیشانی بدەین کە ئێمە وەک تیم کێین”.
لە کۆتایدا وتی:”نامەوێت هیچ بسەلمێنم ، دەمەوێت بە باشترین شێوە کاری خۆم ئەنجام بدەم، دەمەوێ چێژ لە بوون لەم یانەیە وەربگرم، هەموو رۆژێک چێژ وەرگرەو باش ئامادەبە،ئێمە دەزانین ئەم وەرزە چەند ئاڵۆزە،دەبێت هەمیشە باشترین بین، ئەمەش هەرگیز ناگۆڕێت،هەموو کات رکابەرێکی ئاڵۆز هەیە بەرامبەرمان”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



