وێنه: پێنجه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی لقی سلێمانی لیژنه‌ی پارائۆڵۆمپی عێراق به‌ڕێوه‌چوو

دیمەنێک لە هەڵبژاردنەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك له شاری سلێمانیش هه‌ڵبژاردنی لقی سلێمانی لیژنه‌ی پارائۆڵۆمپی عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی پارائۆڵۆمپی عێراق و نوێنه‌ر و دادوه‌ری وه‌زاره‌تی وهرزشو لاوانی عێراق و به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزشی سلێمانی و به ئاماده‌بوونی 31كه‌س ، هه‌ڵبژاردن بۆ ستافێكی نوێی لقی سلێمانی لیژنه‌ی پاراۆڵۆمپی عێراق ئه‌نجامدرا.
31كه‌س ده‌یانتوانی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام 29 كه‌س ئاماده‌بوون بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك و جێگر و به‌ڕێوەبه‌ری كارگێڕی و دارایی دوو ئه‌ندام و دوای هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه ستافی نوێی لقی سلێمانی لیژنه‌ی پارائۆڵۆمپی عێراق هه‌ڵبژێرا.
محه‌مه‌د مه‌حمود سه‌رۆكی نوێی لقی سلێمانی لیژنه‌ی پارائۆڵۆمپی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئه‌وه‌ی له چوار ساڵی رابردوو ئه‌نجامماندا سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی به‌سه‌رماندا هاتبوو، به‌ڵام به هاوكاری پارێزگاری سلێمانی و خۆشه‌ویستانمان به‌رده‌وامیمان به چالاكییه‌كانماندا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، به‌ڵام بۆ چوار ساڵی داهاتوو به‌به‌رنامه‌یه‌كی به‌هێزتر دێینه پێشه‌وه ده‌ست به چالاكییه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه به تایبه‌تی ئه‌و تیپانه‌ی كه نه‌مابوون له به‌رنامه‌ماندا هه‌یه كه جارێكی‌تر دروستیان بكه‌ینه‌وه”.
له‌لای خۆیه‌وه فرسه‌ت ئیبراهیم جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پارائۆڵۆمپی عێراق ئه‌وه‌ی راگه‌یاند:” دوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌موو پاڵه‌وانێتییه‌كی پارائۆڵۆمپی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه پاڵه‌وانێتی پارائۆڵۆمپی جیهان ئه‌نجامنه‌درا،ئێمه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆمان به‌رده‌وامین دوای هه‌ولێر و دهۆكیش له‌شاری سلێمانی هه‌ڵبژاردنێكی سهركهوتوومان ئه‌نجامدا”.
دوای هه‌ڵبژاردنی ستافی نوێ له كه‌شێكی ئارام شه‌ش كه‌س بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و به‌ڕێوەبه‌ری كارگێڕی و به‌رپرسی دارایی و دوو ئه‌ندام هه‌ڵبژێران.
محه‌مه‌د مه‌حمود 28ده‌نگ سه‌رۆك
پێشڕه‌و محه‌مه‌د 24ده‌نگ جێگری سه‌رۆك
وه‌فا كه‌مال 22ده‌نگ به‌ڕێوەبه‌ری كارگێڕی
ئاوات عه‌لی 25ده‌نگ به‌رپرسی دارایی
به‌هار مه‌حمود 16ده‌نگ ئه‌ندام
سه‌ڵاحه‌دین ئه‌حمه‌د 12ده‌نگ ئه‌ندام

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


