“زۆربه‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى له عێراق وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن له لیستى ره‌شدان”

پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان له عێراق | فۆتۆ: Imperialknight
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: زۆرینه‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه له عێراق وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن ناویان له لیستى ره‌شى وڵاته‌كه‌ى خۆیاندا هه‌یه.
مه‌نار عه‌بدولموته‌لیب، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند: “زۆرینه‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه له عێراق له ئێستادا وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن ته‌نیا ناوێكى گه‌وره‌ن، چونكه زۆرینه‌یان له وڵاته‌كه‌ى خۆیاندا هیچ نین و ناویان له لیستى ره‌شدایه”.
وتیشى: “ئه‌و كۆمپانیایانه سوود له خراپى دۆخى عێراق، لاوازى مه‌رجه‌كانى ئێمه و خراپى یاساكانمان وه‌رده‌گرن”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا مه‌نار عه‌بدولموته‌لیب ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌و پرۆژانه‌ى كه وه‌به‌رهێنه‌ره خۆماڵییه‌كان ده‌یكه‌ن زۆر له‌و پرۆژانه باشتره كه وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان ده‌یكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته په‌ره‌ى زیاتر به تواناكانى ئه‌وان بدرێت وه‌ك له‌وه‌ى كۆمپانیاى بیانى بهێنرێت بۆ وڵات”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى سه‌رمایه‌ى عێراق ده‌كات و باس له‌وه‌شده‌كات: “زۆرینه‌ى وه‌به‌رهێنه‌ره عێراقییه‌كان روو له ده‌ره‌وه‌ى وڵات ده‌كه‌ن به‌هۆى خراپى دۆخى ئه‌منی و مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ست به سه‌لامه‌تى ناكه‌ن له‌ناو وڵات‌دا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


