
SNN- بڕیار محەمەد
ئەمڕۆ لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم كۆبونەوە سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: نوێنەرایەتی هەرێم كە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمە، بۆیە كار و چالاكیەكانیان دەبێ لەژێر چاودێری پەرلەمان بێت.
دوای كۆبوونەوەكە ڕێبوار بابكەیی سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمانی كورستان لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “نوێنەرایەتی هەرێم كە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمە، بۆیە كار و چالاكیەكانیان دەبێ لەژێر چاودێری پەرلەمان بێت، خاڵی دووەمیش گلەییەكانی ڕەوەندی كوردی هەڵسەنگاندی گلەییەكانیان لە لایەن نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم، پاشان بەیاسایی كردنی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم”.
لەلایەن خۆیەوە سەفین دزەیی سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم وتی “فەرمانگەكە ڕۆڵی گرنگی هەیە لە وەرگرتنی كۆمەك و هاوكاری جەنگی دژە داعش، بەڵام كەموكوڕیشمان هەبووە ئەوەش لەم دانیشتنەی لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەكانی پەرلەمان كردمان، گرنگی خۆی هەبوو”.
راشیگەیاند: بەهۆی دۆخی كۆرۆناوە نەمانتوانیوە ئەو گەشتانەمان ڕێكخەین كە بانگێشت كراوین، بەڵام بەپێی توانا بەشداری ئەو كۆنگرە و كۆنفرانسانەمان كردووە كە بۆ پێگەی كوردستان گرنگی خۆی هەیە.
لەبارەی ڕۆڵی نوێنەرایەتییەكان سەفین دزەیی وتی “نوێنەرایەتیەكانی حكومەتی هەرێم لە دەرەوە سیاسەتی هەرێم جێبەجێ دەكەن و بەردەوامیش وەڵامی داواكاری ڕەوەندی كوردی لە دەرەوە دەدەنەوە”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



