
مایکل ئارتێتا
SNN Sport
مایک ئارتێتای راهێنەری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە بەرپرسیارێتی ئەو ئاستە خراپەی یانەی ئارسناڵ دەگرێتە ئەستۆ کە لە ئێستادا تێیکەوتووەو داوا لە یاریزانەکانی دەکات یانەکە لە نزیکبوونەوە لە ناوچەی دابەزین رزگار بکەن.
لە نوێترین لێدوانیدا کە میدیا بەریتانیەکان بڵاویانکردووەتەوە ئەو راهێنەرە دەڵێت:” ئەمە راستیەکەیە و دەبێت بە ئازایەتی و شەڕکردن و خۆ بە دەستەوە نەدان رووبەڕووی ئەم دۆخە ببینەوە، کاتی شاردنەوە نیە، کات ئەوەیە دەمووچاو وجەستەمان بخەینە سەر هێڵ، لەم کاتەدا من داوای لێبووردن دەکەم، بەڵام دەبێت بەرگەی دەرئەنجامەکان بگرین، ئێمە ناتوانین لە یارییەکان براوە بین،گلەیی بکەن کە یارییەکان نابەینەوە”.
لە کۆتایدا دەڵێت:” بە جددی کار گەورە دەکەین و هەوڵ دەدەین باشتر بین”.
یانەی ئارسناڵ لە 12 یاری لەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا ئەنجامیداوە، تەنیا 13 خاڵی کۆکردووەتەوە،لە 7 یاری دۆڕاوە و لە پلەی 15ی ریزبەندی پریمەرلیگ دەبینرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


