گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 16/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (16/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
- بنزیمەی سەرکردە.
- دوو گۆڵی فەرەنسیەکە یەکلاکەرەوەبوون بۆ بردنەوە لە یانەی بیلباو، کە ئەم یانەیە تا کۆتایی یاریەکە جەنگا.
- ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لەگەڵ یانەکانی سۆسیداد و ئاتلەتیکۆمەدرید پێشەنگی داگیرکردووە.
- ریاڵ سۆسیدادی بەهێز ئامادەی تاقیکردنەوەیەکی راستەقینەن بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە کۆمان.

مارکا:
- لەگەڵ بنزیمە لە پێشەنگدان.
- دوو گۆڵی بنزیمە و گەڕانەوەیەکی گەورەی کۆرتوا، پارێزگاری لە زنجیرە بردنەوە باشەکانی ریاڵ مەدرید کردوو توانیان 3-1 لە یانەی ئاتلەتیک بیلباو ببەنەوە.
- یانەی بیلباو بە شێوەیەکی باش یاری کرد لە ڤاڵدیبیباس و لە خولەکی 13 وە بە 10 یاریزانەوە یاریەکەی تەواو کرد دوای ئەوەی رائول گارسیا کارتی سووری وەرگرت.
- چوار بردنەوەی لەسەر یەکی یانەکەی زیدان ، کە لە ئێستادا گەیشتوون بە یانەکانی ریاڵ سۆسیداد و ئاتلەتیکۆمەدرید لە پێشەنگی خولەکە.
- لە جامی شا یانەکانی ئۆساسۆنا و هویسکا و سڤییاو ڤەلەد وەلید دەگەنە قۆناغی داهاتوو.
- لاپۆرتا وێنەیەکی گەورەی خۆی کە 100 مەترە، لە نزیک یاریگای بێڕنابیۆ هەڵدەواسێت، ئەمەش وەکوو ریکلامێک بۆ گەیشتنی بە سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- مەوەستە.
- یانەی بەرشەلۆنە دژی سۆسیداد پێویستی بە بردنەوە هەیە و یاری لیڤانتی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە دەستپێکی گەڕانەوە بوو.
- یانەی ریاڵ سۆسیداد هەردوو یاریزان داڤد سێلڤاو ئۆیارزابالی بۆ یاریەکە لە دەستداوە.
- میسی پێویستی بە تەنیا گۆڵێکە بۆ ئەوەی ژمارەکەی پێلی وەکوو یەکەم گۆڵکار بە درێسی یەک یانەوە یەکسان بکاتەوە.
- یانەی پاریس سانجێرمان دووپاتی دەکاتەوە کە لەوانەیە نەیمار بتوانێت رۆژی پێنجشەممە یاری بکات.
- بنزیمە یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە بیلباو رزگار دەکات کە ئەم یانەیە بە 10 یاریزانەوە یاری دەکردوو کارتە سوورەکەی رائول گارسیا رێگربوو ژیان بۆ بیلباو بگەڕێنێتەوە.

سپۆرت:
- مەهێڵە شەمەندەفەری لالیگا هەڵبێت.
- یانەی بەرشەلۆنە رووبەڕووی ریاڵ سۆسیداد دەبێتەوە و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00ئەنجام دەدرێت.
- میسی 300.
- ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بۆ بردنەوەی ژمارە 300 دەگەڕێت لە لالیگا و دەرفەتی ئەوەی لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی شکست بە سۆسیداد بهێنێت و بێتە کێبڕکێی خولەکەوە.
- بردنەوە بە 10 یاریزانەوە، لە لالیگا ریاڵ مەدرید 3-1 لە بیلباو دەباتەوە کە ئەم یانەیە بە 10 یاریزانەوە یاری دەکرد.

More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


