ترەمپ هێشتا خۆی بە دەستەوە نەداوە “ئەوەی کراوە تەنیا یەک هەنگاو بووە”

دۆناڵد ترەمپ
SNN
کایلی ماکێنزی وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ترەمپ بۆی ئاشکرابووە کە شکستی هیناوە، دووبارە دەستیکردۆتەوە بە تانەگرتن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دروستکردنی گومان و ئەوەی کردوویەتی تا ئێستا تەنیا یەک هەنگاو بووە.
ماکێنزی وتیشی” ترەمپ بەردەوامە لە دۆزینەوەی تانەی نوێی یاسای تا لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەمی 2020 بدات”.
سێشەممەی رابردوو لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بەشێوەیەکی فەرمی کاندیدی دیموکراتەکان جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا ناساند و پیرۆزبایان لێکرد، کە ئەمەش لەکاتی خۆیدا هەنگاوێکی دیکەی کوشندەبوو بۆ دۆناڵد ترەمپ.
لە جەژنی سوپاس گوزاریدا لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو کۆشکی سپی جێدەهێڵێت پاش ئەوەی بەتەواوی بەوە قایل دەبێت کە بایدن براوەی هەڵبژاردنەکانە، بەڵام دڵنیاشی کردەوە کە ئەو دان بە شکستەکەی خۆیدا ناهێنێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
10 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



