شاندی باڵای هەرێم بەئامادەبوونی حەلبوسی لەگەڵ لیژنەکانی دارایی و یاسایی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە

شاندی هەرێم لە بەغدا | فوتۆ: ئەژی عومەر
SNN
کەمێک لەمەوبەر شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ لیژنەکانی دارایی و یاسایی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.
سەرچاوەیەک لەناو کۆبوونەوەکانەوە رایگەیاندووە “قوباد تاڵەبانی و محەمەد حەلبوسی لەگەڵ لیژنەی دارایی و یاسایی و سەرۆکی فراکسیۆنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق لەکۆبوونەوەدان و تاوتوێی شایستە داراییەکانی هەرێم و پرسی نەوت و بودجە و دەروازە سنوورییەکان دەکەن”.
ماوەی هەفتەیەكە شاندى باڵای حكومەتی هەرێم بە سەۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت لە بەغدان و چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومی و حزبی عێراقی ئەنجامداوە بەمەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن لە نێوان هەولێر و بەغدا.
هەر ئەمڕۆ چوارشەممەش مەیادە نەجار، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی راگەیاند: “بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی گفتوگۆكانی نێوان شاندی باڵای حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی حكومی و حزبی عێراق، شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانتارانی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەتەوە”.
ئهو پهرلهمانتاره كه خۆى یهكێكه له بهشداربووهكانى كۆبوونهوهكه وتیشى: “تا ئێستا هەوڵەكان بەردەوامە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر ئەو كێشە و گرفتانەی كە بوونەتە رێگر لەبەردەم گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن شاندەكەوە زانیاری پێویست دراوەتە نوێنەرانی كورد لە پەرلەمانی عێراق”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


