حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به ته‌واوكردنى رێگاى كه‌لار بۆ كفرى

جووتسایدی کەلار - کفری
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له‌به‌ر نه‌بوونى بودجه پرۆژه‌ى جوتسایدى كه‌لار بۆ كفرى كاروباره‌كانى راگیرا، له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بڕیاردرا به خه‌رجكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى پێویسته بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه‌كه و به‌منزیكانه كاره‌كانى ته‌واو ده‌كرێت كه 12 له سه‌دى ماوه.
عه‌دنان خه‌لیل بەڕێوه‌به‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند؛ له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بڕیار دراوه به خه‌رجكردنى بڕى 10 ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه‌ى جوتسایدى كه‌لار بۆ كفرى كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه كاره‌كانى راگیراوه.
وتیشى: “ئه‌و پاره‌یه‌ى ته‌رخانكراوه تایبه‌ته به‌و ئیشوكارانهى پێشتر بەڵێندهر له پرۆژه‌كه كردوویه‌تى، چونكه بهڵێندهرى پرۆژه‌كه نزیكه‌ى یه‌ك ساڵ له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆى كارى ده‌كرد بێئه‌وه‌ى پاره وه‌ربگرێت و له كۆتاییدا پرۆژه‌كه‌ى راگرت، چونكه چیتر تواناى ماددى نه‌بوو به‌رده‌وامى بداته پرۆژه‌كه”.
عه‌دنان خه‌لیل ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، پرۆژه‌ى جوتسایدى كه‌لار بۆ كفرى 88 له سه‌دى كاره‌كانى ته‌واو بووه و پێویستیان به بڕى شه‌ش ملیارى تر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوى پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێت و قه‌رزى بهڵێندهرهكهش بدرێته‌وه و بخرێته خزمه‌تى هاووڵاتییانه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌نها جوتسایدى كه‌لار بۆ كفرى نییه، به‌ڵكو چه‌ند گوندێكى نزیك له جاده‌كه‌ش رێگاكانیان بۆ قیرتاو ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش خزمه‌تێكى باشه به هاووڵاتییانى ئه‌و گوندانه.
رێگاى كه‌لار بۆ كفرى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌ردى بناغه‌ى دانراوه و تا ئێستا ته‌واو نه‌بووه، یهكسایدیى جاده‌كه و زۆریى رووداوه‌كانى هاتووچۆ له ماوه‌ى رابردوودا ببووەهۆى نیگه‌رانى زۆرى هاووڵاتیان.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



