
بەرشەلۆنە
SNN Sport
لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە بردنەوەیەکی نوێی بە دەستهێناو توانی سێ خاڵی نوێ بە زەحمەت بخاتە سەر خاڵەکانی و 2-1 لە یانەی سۆسیداد بباتەوە.
هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ سۆسیداد لە هەفتەی 19 لە ناو یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکبوونەوە،لە ئەنجامدا یانە کەتەلۆنیەکە 2-1 براوە بوو.
سەرەتا لە خولەکی 27 ویلیان خۆسیە توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ ریاڵ سۆسیداد بکات،بەڵام لە خولەکی 31 ئەلبا وەڵامی دایەوە و ئەنجامەکەی بۆ بەرشەلۆنە راستکردەوە.
لە خولەکی 43 یانەی بەرشەلۆنە توانی گۆڵی دووەم و پێشکەوتن لە لایەن دی یۆنگ بکات و گێمی یەکەم 2-1 بە سوودی یانە کەتەلۆنیەکە تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یاریەکە یانەی ریاڵ سۆسیداد چەندین دەرفەتی ئاسانی گۆڵکردنی لە دەستدا، نزیکبوو گۆڵی یەکسانبوونەوە بکاتەوە، بەڵام تیرشتیگن رێگربوو، لە کۆتایدا ئەنجامەکە 2-1 بە سوودی یانەی بەرشەلۆنە تەواو بوو، دووەم بردنەوەی لەسەر یەکی بە دەستهێنا.
بەم بردنەوە خاڵەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بۆ 20 خاڵ و پلەی پێنجەم بەرز بووەوە، هەرچی ریاڵ سۆسیدادە بە 26 خاڵ لە پلەی دووەمی لالیگا دێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


