پەرلەمانی عێراق بودجەی پێویست بۆ هەڵبژاردنەکان ساڵی داهاتوو تەرخان دەکات

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی کانوونی یەکەم، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیەک دەدات بۆ تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت کەبڕیارە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە لە 7 بڕگە پێکهاتووە، یەکێک لەبڕگەکانیش دەنگدان دەبێت لەسەر پڕۆژەیەک بۆ تەرخانکردنی بودجە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت، لەکۆبونەوەکەدا تێبینی لەسەر یاسایی بونی ئەندامیەتی بەشێک لە پەرلەمانتاران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، هەروەها دەنگ لەسەر پڕۆژەی یەکێتییە وەرزشییە نیشتیمانییەکان دەدرێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا رێککەوتن و هەماهەنگی عێڕاق و تونس لەبواری فڕۆکەوانی و چونی عێراق بۆ ناو ژمارەیەک رێککەوتنی نێودەوڵەتی تاوتوێ دەکات.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


