بەرهەم ساڵح لەگەڵ مامۆستایانی “ناڕازی” هه‌رێمی کوردستان کۆبووەوە

وێنەی کۆبوونەوەکە
SNN
سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت “قەیرانی مووچە و بژێوی خه‌ڵک پێویستی بە چارەسەرێکی بەپەلە و ریشەیی و دەستووری هه‌یه”.
دوێنێ چوارشەممە لە شاری بەغدا به‌رهه‌م ساڵح سەرۆککۆماری عێراق پێشوازیکرد لە ژماره‌یه‌ک مامۆستایانی “ناڕازی” ھەرێمی کوردستان.
له سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا ئاماده‌بووان کێشەکانی تایبه‌ت بە مووچە و بژێوی مووچه‌خۆران و مامۆستایانیان خسته‌ڕوو، هاوکات باسیان لەو قەیران و گرفتانەش کرد که رووبه‌ڕووی بواری پەروەردە و فێرکردن و پڕۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بوونه‌ته‌وه.
دواتر بەرھەم ساڵح باسی له رۆڵ و پێگه‌ی مامۆستایان کرد له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ و بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی خوێنده‌وار و پێگه‌یشتوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ داخوازییه ره‌واکانی مامۆستایان و سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دووپاتکرده‌وه و رایگه‌یاند “قەیرانی مووچە و بژێوی خه‌ڵک پێویستی بە چارەسەرێکی بەپەلە و ریشەیی و دەستووری هه‌یه، ھەروەھا روونیشیکرده‌وه لە دابینکردنی شایستە داراییه‌کان پێویستە رەچاوی دادپەروەری هه‌موو پێکهاته و ناوچه‌کان بکرێت، به‌تایبه‌ت لە یاسای بودجە و پڕکردنه‌وه‌ی کورتھێنانی داراییدا، بەجۆرێک مایەی رەزامەندی ھەموو خه‌ڵکی عێراق بێت بێ جیاوازی”.
ھەر له درێژه‌ی دیدارەکهدا سەرۆککۆماری عێراق جەختیکردەوە هۆکاری قەیرانەکان وێڕای دابەزینی نرخی نەوت و ڤایرۆسی کۆڕۆنا، جێبه‌جێنه‌کردنی دەستوور و گەندەڵی و دەستدرێژییە بۆ سەر داھاتی گشتی، بۆیه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه ئه‌نجامدانی چاکسازی راستەقینە و رێککەوتنێکی گشتگیری دەستووری نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ پێویستییه‌کی سه‌ره‌کییە کە کۆتایی به نه‌هامه‌تی مامۆستایان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان بھێنێت.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
44 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
44 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



