ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بودجەی هەڵبژاردنەکەی پەسەندکرد

دەنگدەرێکی هەڵبژاردنەکانی عێراق
SNN- بریار محەمەد
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەێنێت دوای ئەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق داوایكرد بڕی 329 ملیار دینار بۆ هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو تەرخانبکرێت، ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا 333 ملیار دینار تەرخانبکرێت.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی بە SNNی راگەیاند: ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی بڕی 333 ملیار دیناری بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتووی عێراق دیاریكرد، بڕیاریشیدا ئەو بڕە پارەیە لەسەر میزانیەی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بێت .
وتیشی لە پێشوتر ، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە یاسایەكی تایبەتی هەڵبژاردنەكان داوای بڕی 329 ملیار دیناری كردبوو، بەڵام دواتر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامانجی بەڕێوەچوونی پرۆسەیەكی سەركەوتوو ئەو بودجەیەی كۆمسیۆن داوایكردبوو ئەنجومەنی نوێنەران چوار ملیاری دیكەی بۆ زیادكردوە.
لە ئێستادا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وەكو ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دەستی كردوە بە تۆماری ناوی ئەو هاووڵاتیانەی كەوا لە دایكبووی ساڵی 2001 و 2002 و 2003 هەروا پێداچوونەوەی كارتی بایۆمەتری ئەو كەسانەی تاوەكو ئێستا سەردانی بنكەكانیان نەكردبوو بۆ وەرگرتنەوەی كارتی تۆماری بایۆمەتری .
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش



