
SNN
دوای ئەوەی کۆشکی ئیلیزێ رایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەو سەرۆک و سەرۆکوەزیرانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە کۆڕبەندێکدا بەرکەوتنیان لەگەڵیدا هەبووە خۆیان کەرەنتینە کرد.
میدیا جیهانییەکان رایدەگەیەنن، ماکرۆن پێش ئەوەی کە بزانێت تووشی کۆرۆنا بووە، بەشداری لە ژمارەیەک کۆبوونەوەی باڵادا کردووە، لە نێویشیاندا کۆڕبەندی یەکێتی ئەوروپا، بەرکەوتنیشی لەگەڵ سەرکردە بەشداربووەکاندا هەبووە.
بەوهۆیەوە لە ئێستادا پێدرۆ شانچێز سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ئانگێل گوریلا سکرتێری گشتی ئاژانسی OECD، خۆیان کەرەنتینە کرد، ئەگەرچی دوایی ئەنجامی پشکنینەکەی سانچێز نێگەتیڤ بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاریداوە ئەم هەفتەیە لە ماڵەکەی خۆیدا کارەکانی بەڕێبکات.
ئەنتۆنیۆ کۆستا سەرۆکوەزیرانی پورتوگالیش، کە بەرکەوتنی لەگەڵ ماکرۆن هەبوو، ئێستا خۆی کەرەنتینە کردووە و چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانیەتی.
ئەلێکساندەر دی کو سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا، لەگەڵ خافیەر بێتێل سەرۆکوەزیرانی لوکسەمبۆرگ ئێستا خۆیان کەرەنتینە کردووە.
هاوکات مایکڵ مارتین سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا کە بەرکەوتنی هەبووە لەگەڵیدا ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتیڤ دەرچووە لەگەڵ ئەوەشدا کۆبوونەوەکانی لەم هەفتەیەدا کەمکردووەتەوە.
جگە لەو سەرکردانەی یەکێتی ئەوروپا، بەشێک لە بەرپرسانی باڵای فەرەنسا لە نێویشیاندا سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان بەهۆی بەرکەوتنیانەوە لەگەڵ ماکرۆن خۆیان کەرەنتینە کردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


