
SNN- بریار محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هێشتا مەترسیەكانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە و هێشتا شەپۆلی دووهەم كۆرۆنا تەواو نەبووە مەترسی لەسەر شەپۆلی شێهەمی كۆرۆناش هەیە .
خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: لە راستیدا هێشتا ئێمە لە نێو شەپۆلی دووهەمی كۆرۆناداین و مەترسیەكانیش هێشتا لەسەر هەرێمی كوردستان ماون، پێویستە هاووڵاتیان پابەندی رێنمایەكانی تەندروستی بن .
وتیشی: ئێمە ترسی گەورەمان لە مانگی 12دا هەبوو كە تاوەكو ئێستاش بە شێوەیەكی باش توانیومانە دۆخەكە كۆنترۆڵ بكەین، بەڵام مەترسی لەسەر هاتنی شەپۆلی سێهەمیش هەیە، بە تەنها ئەو مەترسیە لەسەر هەرێمی كوردستاندا نییە، بەڵكو لە تەواوی جیهاندا ئەو مەترسیانە هەیە و بۆیە كوردستانیش لەو مەترسیەدا بێ بەش نابێت .
ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ بڕیاردان لەسەر دەست پێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن هێشتا زووە و لە هەفتەی كۆتایی ئەو وادەیی دیاری كرابوو بۆ راگرتنی دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن وەزارەتی تەندروستی راپۆرتی خۆی ئامادەكات پێشكەشی لیژنەی باڵای رووبەروونەوەی كۆرۆنا دەكەین و ئەوان بریاری كۆتایی لەسەر پرۆسەی خوێندن دەدات .
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
6 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



