ئاسۆشیێتد پرێس: 20٪ی بەندکراوان لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون

0
1144

SNN

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیێتد پرێس رایگەیاندووە “هەر یەکێک لە پێنج بەندکراو لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بووە لە ناو بەندیخانەکانی ئەمریکا و ئەو رێژەیەش ژمارەی رۆژانەی تووشبوونی نێو هاووڵاتیانی تێپەڕ کردووە”.

ئاژانسەکە پشتی بە داتایەکی پرۆژەی (مارشال) بەستووە کە ئاشکرایکردووە 275 هەزار بەندکراو لانیکەم تووشی کۆرۆنا بوون و نزیکەی 1700 یان لێ مردووە.

گرتووخانەی داکوتا لە باشووری ئەمریکا زۆرترین حاڵەتی تووشبوونی تێدا تۆمار کراوە، دوای ئەوانیش ئارکنساس و تێکساس دێن کە رێژەی 50٪ زیاتر کۆرۆنایان تێدا بڵاوە.

ئاژانسەکە باسی ئەوەشیکردووە “کۆی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر 20٪ی تێپەڕکردووە و زەنگێکی مەترسیدار لەوبارەیەوە لێدراوە”.

هۆمیر فینتەرز گەورە پزیشکانی گرتووخانەی ریکرز ئایلاند وتی: “ئەو ژمارانەی باسیان لێوەکراوە، زۆر زیاترن لەوەی لەسەر ئەرزی واقیع هەن، چونکە زۆرێک لە تووشبووان هەن بێئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت هەڵگری ڤایرۆسەکەن”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this