
ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN- بریار محەمەد
بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات بەپێی پێشبینەكانی ئێمە لە سێ مانگی ساڵی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا دەكاتە هەرێمی كوردستان، سەرەتاش بۆ كارمەند و پزیشكان دەبێت و دواتر دەدرێتـە ئەو نەخۆشخانەی كەوا زۆر پێویستیان پێی هەیە.
دكتۆر خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: بەپێی پێشبیەكانی ئێمە و دەبێت لە سێ مانگی یەكەمی ساڵی داهاتوو ڤاكسینی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا بگاتە هەرێمی كوردستان و سەرەتاش ڤاكسینەكە بۆ ئەو كارمەند و پزیشكانە دەبێت كەوا لە سەنتەرەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا كار دەكەن.
وتیشی: بە دڵنیایەوە هەر ڤاكسینێك بێتە عێراق پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش وەكو تەواوی پارێزگاكانی دیكەی عێراق بڕی پێویستی ئەو ڤاكسینەیان بۆ دێت، بەڵام ئەو گرێبەستەی حكومەتی عێراق بۆ یەك ملیۆن و نیو ڤاكسینی كردوە دیار نیە كەی دێت و شێوازی دابەشكردنەكەشی چۆنە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێستا رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەراورد بە سێ مانگی رابردوو زۆر كەم بۆتەوە، بەڵام بەو واتایە نا كە مەترسیەكان لەسەر هەرێمی كوردستاندا نەماوە، بەڵكو هاووڵاتیان دەبێت زیاتر پابەندی رێنمایەكانی تەندروستی بن بۆ ئەوەی بتوانین تا ئەو كاتەی ڤاكسینەكە دەگات هەموو لایەكمان پارێزراوبین .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


