دانە غاز رۆژانە 400 ملیۆن پێ سێجا غازی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دەرهێناوە

کۆمپانیای دانەغاز
SNN
کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند “تێکڕایەکی پێوانەییان لە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەدەستهێناوە کە رۆژانە 430 ملیۆن پێ سێجا بووە لە 15ی ئەم مانگەوە”.
کۆمپانیاکە دەشڵێت: “لە کێڵگەی کۆرمۆر کە گرووپی کۆمپانیاکانی پیرڵ پیترۆڵیۆم سەرپەرشتی دەکات، لە چارەگی کۆتایی ئەمساڵ 2020 دا 400 ملیۆن پێ سێجا رۆژانە، بە زیادبوونی بڕی 8٪ بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2019”.
کۆمپانیای دانەغاز ئاشکرایکردووە “پرۆژەیەکی نوێ بە راکێشانی هێڵێکی دیکە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستیپێکراوە و بەرهەمهێنانی دەگاتە 250 ملیۆن پێ سێجا”.
کۆمپانیای دانە غاز راشیگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی پێداون هەر کاتێک نرخی بەرمیلێک نەوت بەربەستی 50 دۆلاری تێپەڕ کرد، شایستە داراییەکانیان دەدەنێ کە بڕەکەی 30 ملیۆن دۆلارە.
د. پاتریک ئالمان وارد سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانەغاز دەڵێت: “لەگەڵ گرووپی کۆمپانیاکانی پێرڵ پیترۆلیۆم بەردەوام دەبن لە کارەکانیان و سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بەردەوام هاوکارمانە”.
ئاماژەی بەوەشداوە کە تێکڕایەکی پێوانەییان لە بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بەدەستهێناوە کە رۆژانە 430 ملیۆن پێ سێجا بووە لە 15ی ئەم مانگەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



