گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 20/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە (20/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- بەرشەلۆنە لەسەر قوماشێکە.
- تیپەکەی کومان درێژەی بە شەمەندەفەری بردنەوەکانی نەدا، بۆ کێبڕکێکردن لە بردنەوەی نازناوی لالیگاو 2-2 دژی یانەی ڤالنسیا یەکسانبوو.
- یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید 3-1 لە یانەی ئیلچی دەباتەوەو پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دەکات و جارێکی تر پێدەکەنێت و سوارێز دوو گۆڵ و کۆستا گۆڵەکەی تری کرد.
- ریاڵ مەدرید نایەوێت کۆنترۆڵی لە دەست بچێت و دەیەوێت درێژە بە بردنەوەکانی بدات.
- زیدان هازارد دەپارێزێت، ئیسکۆ و ڤینسیۆس ئامادەی یاریەکەی ئیبار نابن.
- یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید یەکەم دێربی خانمان لە ریاڵ مەدرید 1-0 دەباتەوە.

ئاس:
- شەوی ئازاکان.
- یانەی ریال مەدرید رووبەڕووی ئیبار دەبێتەوە و ئەم یانەیە بە شێوازی راستەوخۆ لە هەر یانەیەکی تری لالیگا یاری دەکات.
- هازارد و ئیسکۆ و ڤینسیۆس لە ماڵەوە سەیری یاریەکە دەکەن و ئامادە نابن.
- دوو گۆڵی سوارێز لە ئیلچی پێشەنگی بۆ ئاتلەتیکۆمەدرید یەکلاکردەوە.
- بەرشەلۆنە 2-2 بەرامبەر بە ڤالنسیا یەکسان دەبێت و ژمارەکەی پێلی کە میسی یەکسانی کردەوە، بەس نەبوو.

سپۆرت:
- هەنگاوێک بۆ دواوە.
- بەرشەلۆنە 2-2 ڤالنسیا.
- میسی ژمارەکەی پێلی یەکساندەکاتەوە دوای ئەوەی گۆڵی 643 دەکات و لێدانی سزاش لە دەست دەدات، کە پاش ئەم لێدانە ئاراخۆ گۆڵی 2-1 بۆ بەرشەلۆنە دەکات.
- دوو گۆڵی سوارێز ئاتلەتیکۆ مەدرید لە پێشەنگی دەهێڵێتەوە.
- ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ئیبار دەبێتەوە و ئەگەر براوە بێت دەبێتە سراب بۆ بەرشەلۆنە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- پێلی تامی تاڵی دەکات.
- میسی ژمارەکەی پێلی یەکسان دەکاتەوە و گۆڵی ژمارە 643 دەکات، ئەمەش پاش لە دەستدانی لێدانی سزا.
- تیپەکەی کومان جارێکی تر دەڕوخێت و 2-2 لەگەڵ یانەی ڤالنسیا یەکسان دەبێت.
- بەم یەکسانبوونە بەرشەلۆنە 8 خاڵ لە یەکەمی ریزبەندی دووردەکەوێتەوە.
- ئاتلەتیکۆمەدرید 3-1 لە ئیلچی دەباتەوە و سوارێز سەرکردایەتی پێشەنگی ریزبەندی دەکات.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


