وەزارەتی كارەبا لە ئێستادا توانای پێدانی 11 بۆ 13 كاتژمێر کارەبای هەیە

لۆگۆی وەزارەتی کارەبا
SNN- بڕیار محەمەد
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاشكرایدەكات لە ئێستادا بەهۆی خواستی زۆری كارەبا لەلایەن هاووڵاتیانەوە دەتوانن كارەبای نیشتمانی لەنێوان 11 بۆ 13 كاتژمێر بدەنە هاووڵاتیان و بۆ سەرەتای وەزری زستانیش پلانی تریان دەبێت.
ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەSNNی راگەیاند “ئێمە وەكو وەزارەتی كارەبای هەرێم بەردەوام لەهەوڵداین بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا، چونکە بەردەوام خواستی خەڵك زیاتر دەبێت بۆ كارەبا، بۆیە لە ئێستادا دەتوانین رۆژانە كارەبای نیشتمانی لە نێوان 11 بۆ 13 كاتژمێر بدەینە هاووڵاتیان” .
وتیشی: “لە كۆتایی ئەمساڵ و دەستپێکی ساڵی نوێ و سەرەتای دەستپێكردنی وەزری سەرما وەزارەتی كارەبا كۆدەبێتەوە بڕیار لەسەر پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی دەدات، بەڵام لە ئێستادا و تا كۆتایی ئەمساڵ بەو شیێوەیەی ئێستا دەبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “سبەینێ پڕۆژەی دەرهێنانی هەشت فیدەری 11 كەی ڤی لە وێستگەی 132 كەی ڤی كەسنەزان جێبەجێدەكرێت، ئەو پرۆژەیەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ چاکكردنەوەی ئەو شوێنانەی ڤیدەركانیان كێشەی هەبوو لە داهاتووش پلانی چاکكردنەوەی تەواوی ئەو ڤیدەرانە هەیە كە كێشەیان هەیە” .
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



