دوای دەرکەوتنی کۆرۆنایەکی نوێ لە بەریتانیا، یەکەم وڵات ئاسمانی لەگەڵ داخست

هێڵی ئاسمانی بەریتانیا
SNN
دوای دروستبوونی بازدانێکی جینی لە ڤایرۆسی کۆرۆنادا و سەرهەڵدانەوەی لە بەریتانیاوە، ئەم جارەیان ڤایرۆسەکە زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوەو کاریگەرییەکەشی زیاترە، بۆیە دەستەی فڕۆکەوانەی کوەیتی سەرجەم گەشتەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە و ترانزێتی راگرت.
دەستەی فڕۆکەوانی کوەیتی رایگەیاندووە، ئەم بڕیارە تەنیا بڕیارێکی تەندروستییەو نامانەوێت ئەو ڤایرۆسە نوێیەی کۆرۆنا لە وڵاتەکەماندا بڵاوبێتەوە.
لای خۆشییەوە وەزیری تەندروستیی بەریتانیا مات هانکۆک رایگەیاند: کە ئەستەمە پێش کوتانی هەموو هاووڵاتییانی بەریتانیا بە ڤاکیسنی کۆرۆنا بتوانین رێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنا بگرین، بۆیە دەمانەوێت لەڕێگەی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و کەرەنتینەی هاووڵاتییان لەنێو ماڵەکانی خۆیاندا رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەکەین”.
دوێنێ شەممە بۆریس جۆنسۆن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: کە لەمڕۆ یەکشەممە کەرەنتینەی هاووڵاتییان لەنێو ماڵەکانی خۆیاندا رادەگەیەنین و جەژنەکانی کریسمس ئەنجام نادرێت تا بتوانین رێگری بکەین لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نوێکەی بەریتانیا کە زۆر کاریگەرترو خێراتر بڵاودەبێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


