
مارسێلۆ بیێڵسا
SNN Sport
مارسێلۆ بیێڵسای راهێنەری یانەی لیدز یونایتدی ئینگلیزی، لە هەفتەی 14ی خولی ئینگلتەرا 6-2 بە یانەی مانچستەریونایتد دۆڕاو تووشی گەورەترین شکستبوو لەم وەرزە.
بیێڵسا راهێنەری یانەی لیدز یونایتد، پاش شکستی یانەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی:” تیپەکەم تا کۆتایی زۆر بە توندی دژی یانەی مانچستەریونایتد شەڕی کردووە سەرەڕای ئەو شکستە قورسەی کە تووشی یانەکەمان بوو لە خولەکە”.
بیێڵسا وتی:” ئێمە لە ماوەی یاریەکە دەمانتوانی بگەڕێینەوە بۆ ئەنجامی یاریەکە،هەمووکات دەرفەت هەبوو بۆ گەڕانەوە،ئەوان لە دەرفەتەکان گۆڵیان کرد،بەڵام ئێمە نەمانتوانی ئەوە بکەین، لە نیوەی دووەمدا ئێمە زۆر بە شێوەیەکی یەکسانی یاریمان کرد تا خولەکی 80،دواتر ئەوان دەرفەتی ئاسانتریان لە ئێمە دەستدەکەوت”.
لە کۆتایدا وتی:”لە نیوەی یەکەمدا گۆڕانکارییەکان لە ناوەڕاستی یاریگادا وزەیەکی زیاتریان دەبەخشی،تۆپی ناو گۆڕەپانەکە زیاتر دەبوو،ئێمە بە جیاوازییەکی زۆر دۆڕاین،دەمانویست جیاوازیەکە کەمتر بکەینەوە،بە درێژایی یاریەکە جەنگاین، ئەوەش ئەرکی ئێمەیە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


