“پرۆژه‌یاساى بودجه ته‌نیا كاریگه‌رى له‌سه‌ر مووچه‌ى پله باڵاكان ده‌بێت”

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: پرۆژه‌یاساى بودجه ته‌نیا كاریگه‌رى له‌سه‌ر مووچه‌ى پله باڵاكان ده‌بێت، وتیشى: “توركیا ئاماده‌یه به بڕى پێنج ملیار دۆلار هاوكارى دارایی عێراق بكات”.
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و په‌سه‌ند كردنى پرۆژه‌یاساى بودجه و ره‌وانه‌كردنى بۆ په‌رله‌مانى عێراق كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و وتى: “پرۆژه‌یاساى بودجه ته‌نیا كاریگه‌رى له‌سه‌ر مووچه‌ى پله باڵاكان ده‌بێت، كاریگه‌رى له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ئاسایی نابێت”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى تایبه‌ت كرد به‌و دهستكهوتانهى كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا به‌ده‌ستیهێناون و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “توركیا ئاماده‌یه به بڕى پێنج ملیار دۆلار هاوكارى دارایی عێراق بكات”.
له‌باره‌ى بۆردومانه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وزیشه‌وه مسته‌فا كازمى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “له‌دواى لێكۆڵینه‌وه‌كانمان بۆمان ده‌ركه‌وت ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى بوونه‌ته قوربانى بۆردومانه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز، چه‌ند گومانلێكراوێكیش به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه ده‌ستگیر كراون، من پێموایه ئه‌و هێرشانه تیرۆریستى و ترسنۆكانهن”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق باسى له‌وه‌شكرد:” وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرێبه‌ستى كڕینى ڤاكسینى كۆرۆناى له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك واژوو كردووه”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



