ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق “داهاتێکی زۆری عێراق دەبرێت بۆ وڵاتانی دراوسێ”

دۆلار و دینار
SNN
عەدنان زەرفی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: دابەزاندنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی هەنگاوێکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی عێراق، حکومەتی عێراق لە ماوەی چەند ساڵێکە بەهای دیناری بە بەرزی بەرامبەر دۆلار هێشتۆتەوە ئەویش لەبەر چەند مەبەستێکی سیاسی و ناوچەی.
زەرفی لە چاوپێکەوتنیکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد: دەسەڵاتی سیاسی لە عێراق هەڵەی زۆر گەورەی لەدوای ساڵی 2003وە کردووە، بەتایبەت لە دامەزراندنی پێشوومار و خەرجکردنی داهات بەشێوەی هەڕەمەکی و بێ پلان، لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازییەکی بێشوومار هەبووە لەنێوان داهات و خەرجیدا، بەجۆرێک خەرجییەکی بێشومار هەبووە بەبێ ئەوەی هیچ جۆرە داهاتێک تەنیا داهاتی نەوتی نەبێت بێتەوە شوێنی.
وتیشی” حکومەتی عێراق لە دوای ساڵی 2003وە چەندینجار یاری بە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار کردووە، ئەمەش وایکردووە کاریگەری راستەوخۆ بکاتە سەر کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی کە بڕبرەی پشتی ئابووری هەموو وڵاتێکە، لەکاتی ئێستادا حکومەت داهاتی تەواوی لەبەردەستدا نییە تا مووچەی هاووڵاتییان دابەشبکات، لای هەمووانیش ئاشکرابوو کە تاکە سەرچاوەی داهاتی عێراق نەوتە و لەگەڵ دابەزینی بەهاکەی وەک ئەوەی لەمساڵدا ڕوویدا عێراق تووشی کارەساتیکی ئابووری گەورە دەبێتەوە”.
زەرفی لە درێژەی قسەکانیدا وتی” من دەزانم کە بەشێک لە داهاتی عێراق بە دۆلار بۆ چەند لایەنێکی سیاسی و چەند وڵاتێک دەڕوات، گەر ڕێگری لەمانە بکرێت کاریگەری راستەوخۆی لەسەر داهاتوو ئابووری عێراق دەبێت”.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژی بەوەکرد: ئاڵوگۆرێکی زۆر گەورەی دۆلار هەیە لە نێوان عێراق و تورکیا عێراق و ئێران، کە ئەم مامەڵەیە بە دۆلار دەکرێت، ئەو بابەتانەشی کە دێتە نێو عێراقە بابەتی خۆراک و جلوبەرگە و هیچ بابەتێکی بەرهەمهێنان و پێشەسازی تێدا نییە، ئەمەش وادەکات دیسانەوە بڕێکی زۆر دۆلار برواتە ئەو وڵاتانەو لە بەرامبەردا پێداویستی رۆژانە بێتە نێو عێراق کە هیچ سودیک بە ئابووری عێراق نەگەیەنێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


