
SNN
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە و بەگوێرەی پسپۆڕانیش زۆرینەی تووشبووەکان منداڵن.
نیڵ فێرگسن پرۆفیسۆر و ئەندامی دەزگای نێرڤتاگ-ی تایبەت بە توێژینەنوە لەسەر نەخۆشییە ڤایرۆسیەکان، لەوبارەیەوە بە سکای نیوزی بەریتانی وتووە: “ئامار و زانیارییەکان دەریدەخەن کە جۆرە نوێکەی کۆرۆنا زیاتر تووشی منداڵ دەبێت، ئەگەرچی تا ئێستا هیچ منداڵێک بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستنەداوە”.
وتیشی: ئەو داتایانەی کە لە ماوەی پێنج بۆ شەش هەفتەی رابردوودا کۆمانکردوونەتەوە ئەوە دەردەخەن زیاتر تووشبووەکان تەمەنیان لە خوار 15 ساڵەوەیە، بەڵام زانیاری پێویستمان لەبەردەستدا نییە تا بتوانین ئامارەکان بخەینەڕوو.
ئەمە لەکاتێکدایە هۆشداری لەبارەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدرێت کە لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە، دوێنێش سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداریدایە بەڕێوەبەرایەیتییەکانی تەندروستی لە هەرێم کە بە وردی چاودێری رەوشی تەندروستی ئەو گەشتیارانەبن کە لە بەریتانیاوە دێنە هەرێم.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



