
خوان لاپۆرتا
SNN Sport
خوان لاپۆرتا،پاڵێوراو بۆ سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە و سەرۆکی پێشووتری ئەو یانەیە، دەرگا بۆ گەڕانەوەی پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەرسیتی دەکاتەوەو ئامادەیە جارێکی تر پۆستی راهێنانی یانەکەی پێبداتەوە.
لە نوێترین لێدوانی لاپۆرتا کە میدیا ئیسپانییەکان بڵاویانکردووەتەوە دەڵێت:”لە گواردیۆلا خۆی بپرسن، ئەو دەزانێت هەموو کات دەرگاکان بۆ گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە کراوەیە”.
دواتر دەڵێت:” کەسی چاڤی و ئینێستا و گواردیۆلا ئامادەن، ئەوان جگە لە فێربوون، پێویستیان بە متمانەیەکی گەورە هەیە،دەبێت کاتی گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی راهێنەری تیپی یەکەم بن”.
لەسەر داهاتووی کومانی راهێنەری ئێستا دەڵێت:” دەبێت رێز لە ئەو راهێنەرە بگرین،داهاتووی پەیوەستە بە ئەنجامەکانی یانەکە و ئاستی،بەڵام ئەو لە قۆناغی بنیادنانی بەرشەلۆنەیە و پشت بە یاریزانی لاو دەبەستێ، ئێمە دڵخۆشین پێی، چاڤی ئەفسانەی بەرشەلۆنەیە،دەزانم کە دەیەوێت ببێت بە راهێنەرەی بەرشەلۆنە، رۆژێک لە رۆژان ئەوە روودەدات”.
لەسەر مانەوەی میسی دەڵێت:”هەموو شتێک دەکەم بۆ مانەوەی ئەو یاریزانە،دەتوانین رازی بکەین کە بمێنێتەوە تا تیمێکی کێبڕکێکاری بۆ دروست بکەین”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



