
SNN-محەمەد مستەفا
پۆلیسی ڕاپەڕین بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە لە کەیسی سلێمان هەڵشۆی و 20 کەسیان لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیر کردووە .
شۆڕش ئیسماعیل ووتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە SNN ی ڕاگەیاند: زیاتر لە 100 سکاڵا لەسەر دۆسیەی سلێمان هەڵشۆی تۆمار کراوە و پۆلیسی ڕاپەڕین سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی بەردەوامن لە دۆسیەکە، دەنگۆی هاتنی هێزی ئەمنیش لە دەرەوەی ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە دوورە لە ڕاستیەوە .
وتیشی: “تا ئێستا 20 کەس لەسەر دۆسیەکە دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەی وردیش لەو بارەیەوە بەردەوامە، هاوکات ئەوان وەک پۆلیس ڕەتیدەکەنەوە بڕی ملیۆنێک دۆلاری سلێمان هەڵشۆی دۆزرابێتەوە “
باسی لەوەشکرد: لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆر هەواڵی ناڕاست سەبارەت بەو کەیسە بڵاودەکرێنەوە، بۆیە داواکارن لە هاووڵاتیان چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی کۆتایی پۆلیسی ڕاپەڕین بن لەسەر دۆسیەکە .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


