عه‌ره‌بى هاوردەکان دەستیانکردووە بە کێڵانی زەویی کوردەکان و فەرمانی پارێزگاریان پێیە

SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى كه‌ركوك له ناوچه‌ى هه‌فته‌غار ئه‌مرۆ جارێكى دیكه عه‌ره‌بى هاورده به فه‌رمانى پارێزگارى كه‌ركوك و به هاوكارى سوپاى عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر گونده كوردییه‌كان و ده‌ستیان كردووه به‌جوت و كێڵاندنى زه‌وی كورده‌كان، هاووڵاتیانى كوردى ناوچه‌كه‌ش كۆبوونه‌ته‌وه بۆ رێگرى كردن له ته‌عریب كردنه‌وه‌ى گونده‌كانیان.
ئه‌حمه‌د مه‌جید دانیشتووى ناوچه‌ى هه‌فته‌غار به SNNى راگه‌یاند؛ به‌یانى ئه‌مرۆ له گونده‌كانى ناوچه‌ى هه‌فته‌غار له سنوورى قه‌زاى داقووق عه‌ره‌بى هاورده به 15 تراكتۆره‌وه كه‌وتنه كێڵاندن و جوتكردنى زه‌وى كورده‌كانى سنووره‌كه و به‌هۆیه‌وه ئێستا كورده‌كانى ناوچه‌كه ئه‌وانه‌شى گونده‌كانیان جێهێشتووه هه‌موویان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
وتیشى، “ئه‌و عه‌ره‌بانه پێشتر قه‌ره‌بووى مادده‌ى 140یان پێدراوه و گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنى خۆیان، به‌ڵام دواى رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه دیسانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت به شێوه‌ى زۆره‌ملێ گونده‌كان داگیربكه‌نه‌وه”.
ئه‌حمه‌د مه‌جید باسیشى له‌وه‌كرد، عه‌ره‌به‌كان فه‌رمانى پارێزگارى كه‌ركوكیان پێیه كه رێگه‌ى پێداون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده كورده‌كان. هاوكات سوپاى عێراق و هێزه ئه‌منیه‌كانى دیكه هاوكاریان ده‌كات له به‌رامبه‌ردا كورده‌كان خۆیان پشتگیرى له خۆیان ده‌كه‌ن هه‌موویان كۆبوونه‌ته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به هاتنه‌وه‌ى ئه‌و عه‌ره‌بانه و داگیركردنى زه‌وییه‌كانیان ناده‌ن.
ئه‌و گوندنیشینه باسیشى له‌وه‌كرد، وه‌كو هاووڵاتیانى كوردى ناوچه‌كه هه‌موان ئه‌وه ده‌زانن كه ئه‌م زه‌وییانه له باو باپیرانیانه‌وه بۆیان ماونه‌ته‌وه ناوچه‌كه كوردییه‌و هه‌موو جوتیاره‌كان به‌ڵگه‌یان هه‌یه و گرێبه‌ستیشیان هه‌یه كه له ساڵانى پێشووتر بۆیان كراوه به پێى گرێبه‌سته‌كان تا ساڵى 2023 ئه‌م زه‌وییانه ته‌نها كورده‌كانى ناوچه‌كه بۆیان هه‌یه به‌كاریبهێنن.
عه‌ره‌بى هاورده له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى كه‌ركوك به تایبه‌تى ناوچه‌كانى په‌ڵكانه‌و هه‌فته‌غار چه‌ند جارێكه ده‌یانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه نێو گونده كوردییه‌كان، به‌ڵام گوندنیشینه كورده‌كان رێگه‌یان ناده‌ن و ئه‌مرۆ له ناوچه‌ى په‌ڵكانه‌ش هه‌مان گرفت سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه فه‌رمانده‌ى فیرقه‌ى پێنجى سوپاى عێراق به هێزێكه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كه به‌رێكه‌وتووه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


