“چاره‌گى یه‌كه‌مى ساڵى نوێ ڤاكسینى كۆرۆنا ده‌گاته عێراق”

حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى مسته‌فا كازمى
SNN
وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: چاره‌گى یه‌كه‌مى ساڵى 2021 ڤاكسینى كۆرۆنا ده‌گاته عێراق، ده‌شڵێت: “بودجه كاریگه‌رى خراپ ناكاته سه‌ر بارى دارایی فه‌رمانبه‌رانى ئاسایی”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاند: “كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌مان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارییه‌تییه‌كى گرنگدایه، چونكه دۆخى عێراق هه‌ستیاره، ئێمه ده‌مانه‌وێت چاكسازى ریشه‌یى بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ره‌قه‌ى سپى له‌ناو بودجه‌دا جێبه‌جێ ده‌كه‌ین”.
وتیشى: “ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه باس له‌وه ده‌كه‌ن بودجه كارده‌كاته سه‌ر بارى گوزه‌رانى فه‌رمانبه‌رانى ئاسایی راستنین، بودجه ته‌نیا كاریگه‌رى له‌سه‌ر مووچه‌ى پله باڵاكان هه‌یه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق باسى له‌وه‌شكرد: “ئێمه گرێبه‌ستمان واژوو كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ڤاكسینى كۆرۆنا و له چاره‌گى یه‌كه‌مى ساڵى داهاتوودا ڤاكسینه‌كه ده‌گاته عێراق”.
حه‌سه‌ن نازم باسى رێكاره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “به‌مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا سه‌رجه‌م ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵى نوێ رێگرییان لێده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه: “لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى چه‌ندین كه‌یسى گه‌نده‌ڵى ئاشكرا كردووه و ئه‌ركى سه‌رشانى ئێمه‌شه كه رێگرییان لێبكه‌ین و رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه وه‌ك حكومه‌ت، ئه‌وه‌ش به‌رپرسیارییه‌تى راسته‌قینه‌ى ئه‌م كابینه‌یه‌یه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


