لێدوانی پێرلۆ لەسەر شکستی یانەکەی 3-0 بە فیۆرنتینا

0
1257
ئەندریا پێرلۆ

SNN Sport

لە یارییەکانی هەفتەی 14ی سیرا ئای ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە ناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی فیۆرنتینای کردوو لە ئەنجامدا یاریەکەی 3-0 پێدۆڕاند.

پێرلۆ لە دوای یاریەکە لە سەر شکستی یانەکەی قسەی بۆ کەناڵی سکای سپۆرت کردوو وتی:”ئێمە بە عەقڵیەتێکی نادروستەوە چوینە ناو یاریەکەوەو بە خاوی و بێ تەرکیز بووین بۆیە دۆڕاین، راهێنەر لە %100 رێنمایی خۆی بە یاریزانەکان دەدات، نەتوانرا بە تەواوی جێبەجێ بکرێت،گۆڵمان لە دەستداو لە نیوەی یەکەمدا یاریزانێکمان کرایە دەرەوە”.

دواتر وتی:”من ناڵێم بڕیارەکانی ناوبژیوان راست بووە یان هەڵە،ئەو هەڵانەی بۆنۆچی ئەنجامیدا ئەگەری روودانی بۆ هەموو یاریزانێک هەیە،رۆژێکی خراپ بوو بۆ بۆنۆچی،بەڵام ئەو سەرکردەی ئێمەیە و باوەڕێكی گەورەمان پێی هەیە”.

لەسەر بەهێزترکردنی یانەکەی وتی:”پێشتر لەگەڵ یانەکە قسەم کردووە،ئێمە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین،باشتر وایە توانای چەند یاریزانێک زیاد بکەین، لە ئێستادا دەچینە پشووەکانەوە، بۆ ئەوەی جۆش و تینی یاریزانان دووبارە باگراوی بکەینەوە،دواتر دەتوانین بەو هەڵانەی کە کردمان باشتری بکەین و پرۆژەمان هەبێت بۆ بەردەوامی،هەست دەکەین تیمێکی بەهێزمان هەیە، بەڵام ئەگەر میلان و ئینتەر لە پێش ئێمەوە بن، واتە تا ئێستا لە ئێمە زیاتر ئاستی باشیان پێشکەشکردووە، نابێت نکۆڵی لەوە بکەین کە تا ئێستا پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوی سکۆدیتۆ”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this