
میسی لە یاری ڤەلەد وەلید
SNN Sport
شەوی رابردوو لە یاری بەرامبەر بە یانەی ڤەلەد وەلید میسی توانی گۆڵی ژمارە 644 بە درێسی یانەی بەرشەلۆنە بکات و ژمارەکەی پێلی شکاند.
دوای شکاندنی ژمارەکەی پێلی، میسی لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام نوسیویەتی:”کاتێک دەستم بە یاری تۆپی پێ کرد، هەرگیز بیرم لەوە نەکردووەتەوە کە تۆمارێکی لەمشێوەیە بشکێنم،بە تایبەت ئەوەی کە ئەمڕۆ شکاندم بە ناوی پێلی بوو”.
دەشڵێت:”دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو کەسانە بکەم کە هەموو ئەو ساڵانەی رابردوو یارمەتی منیان داوەو هاوکارییان کردووم ، هاوڕێکانم،خێزانەکەم، هەموو ئەوانەی کە هەموو رۆژێک پشتگیرییان کردووم”.
میسی توانی لە خولەکی 65 گۆڵ لە یانەی ڤەلەد وەلید بکات ویانەکەی لە هەفتەی 15ی لالیگا 3-0 براوە بوو.
میسی 644 گۆڵی بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەوە لە 749 یاری کردووە، کە پێلی 643 گۆڵی لە 757 یاری کردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


