ئیسڕائیل و مەغریب: نوسینگەی دیپلۆماسیی لە پایتەختی هەردوو وڵات دەکەنەوە

SNN
دوای رێککەوتنی هەردوولا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، سێشەممە 22ی کانوونی یەکەم، شاندێکی باڵای ئیسرائیل، بە یاوەریی جارید کۆشنێر، گەورە راوێژکاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، بە یەکەم گەشتی فڕۆکەی ئیسرائیلی بۆ مەغریب، گەیشتە رەباتی پایتەختی ئەو وڵاتە.
ناسر بوریتە، وەزیری دەرەوەی مەغریب رایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، هەردوو وڵات نووسینگەی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی لە پایتەختی یەکتر دەکەنەوە، هەردوولا رێککەوتوون لەسەر دەست پێکردنی گەشی ئاسمانیی راستەوخۆ لە نێوانیان.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: مەغریب و ئیسرائیل ”رێککەوتنێکی مێژوویی“ یان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان کردووە و بەهۆیەوە ئەمریکا دان بەوەدا دەنێت، کە بیابانی رۆژئاوا بەشێکە لە خاکی مەغریب.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش



