سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا كۆبوونه‌وه‌ی عه‌دنان ده‌رجال ره‌تده‌كاته‌وه

سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق
SNN Sport- حسێن کەرکوکی
سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی كۆبوونه‌وه‌ی عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری لاوان و وه‌رزش له‌گه‌ڵ یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان ئاشكرا كرد.
عه‌بدولئیلا له لێدوانێكیدا وتی:” به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی بانگهێشتنامه‌ی دره‌نگوەختی وه‌زیری لاوان و وه‌رزشم ره‌تكرده‌وه ، بۆ ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كورتكراو له سه‌ر یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان ، چونكه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هه‌وڵێكی روونه‌و بۆ بازدانه له سه‌ر ئیراده‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق”.
روونیكرده‌وه:” ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه هەنگاونانه بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سیانی ( ئاساییكردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپی ) نه‌خشه رێگای باسل عه‌بدولمه‌هدی جێبه‌جێبكات”.
هه‌روه‌ها وتی:” پێویسته له سه‌ر عه‌دنان ده‌رجال رێزی ویستی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی كه ئه‌ندامه‌كان كێشاویانە پێش چوونی بۆ مه‌سقه‌ت بگرێت، هه‌ر پێشنیارێك و بیرۆكه‌ی تر ئامانجی گه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك له داروده‌ستی بۆ پرۆژه‌كه‌ی باسل عه‌بدولمه‌هدی و ئه‌یاد بوونیان بۆ كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه”.
ئه‌یاد بوونیان سەرۆکی دەستەی ئاساییکردنەوەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراقە و باسل عەبدولمەهدی راوێژکارە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
جێی باسه كه عه‌دنان ده‌رجال له‌گه‌ڵ پێنج یه‌كێتی وه‌رزشی كۆبوویەوە بۆ گفتوگۆكردن له سه‌ر ئاینده‌ی وه‌رزشی عێراق.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



