ئەندامێکی لیژنەی دارایی “بەشێک لە مووچەخۆران لێبڕین نایانگرێتەوە”

SNN
ماجیدە تەمیمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە بودجەی 2021ی عێراقدا بڕینی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران و پلە باڵاکان و سێ سەرۆکایەتییەکە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام داوا کراوە بەشێک لە فەرمانبەران مووچەکانیان کەمنەکرێتەوە.
تەمیمی رایگەیاند، لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سورە لەسەر ئەوەی کە نابێت مووچەی “مامۆستایانی خوێندنگەو زانکۆکان” کەمبکرێتەوە، لیژنەکەش بڕیاری کەمردنەوەی مووچەی ئەو چینە رەت دەکاتەوە.
تەمیمی وتیشی ” دەرچووان و بنیاتنەرانی وڵات لەسەر دەستی مامۆستایان پێدەگەن، چۆندەبێت مووچەیان کەمبکرێتەوە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی عێراق”
بەپێی راپۆرتە دزەپێکراوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردراوە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی 2021ی عێراق، ئەو فەرمانبەرانی کە مووچەیان 750 هەزار دینار زیاترە بەشێک لە مووچەکانیان ببرێت، بە پلە باڵاکان و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێڕاقیشەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


