وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وادەی دەستپێکردنەوەی خوێندن ئاشکرا دەکات

خوێندنگایەکی بنەڕەتی لە هەولێر، وێنە: SNN
SNNـ بڕیار محەمەد
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای دەکات سەرەتایی مانگی داهاتوو لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێنەوە بڕیار لەسەر وادەی دەستپێکردنەوی پرۆسەی خوێندن دەدات.
دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە SNNی راگەیاند: ئێمە تاوەکو ڕۆژی سێ یان چواری مانگی 1ی ساڵی داهاتوو راپۆرتی تەندروستی لەبارەی دۆخی کۆرۆنا ئامادە دەبێت و لە رۆژانی 8 یان 9ی مانگی 1ساڵی داهاتووش لیژنەی باڵای ڕووبەروونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە.
وتیشی “لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاری کۆتایی لەسەر پرۆسەی خوێندن دەدرێت و بێگومان وەزارەتی تەندروستی پلانی Bیشی داناوە بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو لەداهاتوو مەترسی لەسەر کوردستان دروستبکات”.
سەبارەت بەو جۆرە ڤایرۆسی کۆرۆنایەی پەیدابووە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی تەندروستی هەموو ئامادەکاریەکمان دەستپێکردوە وشوێنی تایبەتیشمان بەو کەسانە هەیە کە تووشی ئەوڤایرۆسە دەبن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنای گۆڕاو تۆمار نەکراوە .
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


