لە بەریتانیا ژمارەیەکی زیاتر لە تووشبووان بەهۆی جۆرە نوێکەی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە

خۆپاراستن لە کۆرۆنا
SNN
زانایان لە توێژینەوەیەکدا هۆشیاری دەدەن لەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەدا 56 لە جۆرە کۆنەکەی زیاتر و خێراتر دەگوازرێتەوە لە بەڕیتانیادا.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی لەندەن بڵاوکراوەتەوە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕیتانیا لە مانگی یانزەدا بڵاوبۆوە پێدەچێت لە ساڵی داهاتوودا حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان و ژمارەی ئەوانەشی کە پێویستە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان بکرێن زیاتر بکات.
توێژەرەوان کە زیاتر سەنگیان خستۆتەسەر باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕیتانیا و لەندەن دەڵێن هێشتا دڵنیا نین لەوەی ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە لەوەی پێشتر کوشندەتر بێت یاخود نا.
وتیشیان: “لەگەڵ ئەوەشدا خێراتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە پێدەچێت ببێتە هۆی کارەساتی زیاتر، پێشبینی دەکرێت حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان و ئەوانەشی کە پێویستە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان بکرێن لە ساڵی 2021 دا زیاتر ببن.”
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
50 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
50 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



