
میسی و لاپۆرتا
SNNsport
خوان لاپۆرتا سەرۆکی پێشووی بەرشەلۆنە و پاڵێوراوی ئێستا بۆ سه‌رۆكایه‌تی یانه کەتەلۆنیەکە، ئاشكرایكرد كه ماسیمۆ مۆراتی سه‌رۆكی پێشووی ئینتەرمیلان له ساڵی 2006 ئۆفه‌رێكی به به‌های 250 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش كرد بۆ كڕینی تواناكانی میسی بەڵام من رەتمکردەوە.
لاپۆرتا بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئیسپانیا روونیكرده‌وه:” ئه‌م ژماره‌یه‌یان خسته‌روو چونكه من پاشگهزنهدهبوومهوه له ده‌سته‌واژه‌ی ” میسی بۆ فرۆشتن نیه ” مۆراتی پێی وتم كه زۆر ئاره‌زوو ده‌كات له بردنی و ئاماده‌بوو بۆ پێشكه‌شكردنی ئۆفه‌رێكی وروژێنه‌ر، له ماوه‌ی سهرۆكایهتێكهم ، ئۆفه‌ری زۆرمان پێگه‌یشت بۆ گریبهستكردن له‌گه‌ڵ میسی و هه‌موویانمان ره‌تده‌كرده‌وه “.
هه‌روه‌ها وتی:” ئه‌وه‌ی له لام گرنگه، سهرژێركردنی ئه‌و دۆخه ئابووریه‌ی كه له ئێستادا یانه‌كه تیایدا ده‌ژی و گێڕانه‌وه‌ی رێزی به‌رشەلۆنه بۆ خودی خۆی ، پرۆژه نوێیه‌كه زۆر یارمه‌تی میسی ده‌دات چونكه تیپێكی ركابه‌ر پێشكه‌ش ده‌كات ، ئه‌مه‌ش بۆ گرنگه سه‌باره‌ت به ئه‌و ، له‌م بابه‌ته‌وه خهسڵەتێكی رێژهییم هه‌یه له پاڵێوراوانی تر ، راستگۆییم له‌گه‌ڵ لیۆ هه‌یه ، ئه‌و ده‌زانێت ئه‌وه‌ی وتومه هه‌ستاوم به‌جێبه‌جێكردنی”.
له كۆتاییدا لاپۆرتا وتی:” وابزانم كه بابه‌ته داراییه‌كان به‌ربه‌ست نابن بۆ ئه‌وه‌ی لیۆ به‌رده‌وامبێت ، سپۆنسه‌ره‌كان دێن به هۆی بوونی له تیپه‌كه و كاتێک ده‌زانم كه ئه‌وه‌ی ده‌توانم پێشكه‌شی بكه‌م و به پێی توانا داراییه‌كانی یانه‌كه ، ئۆفه‌رێكی وه‌رزشی و دارایی پێشكه‌ش ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


