“رێژهى خۆكوشتن لە هەرێمی كوردستان نزیكبووەتەوە لە هێڵی سوور”

كوشتن | فۆتۆ: Fer Gregory
SNN – عەلی حەمەسەعید
چاودێرێكی نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤ رایدهگهیهنێت: ئەو ئامارانەی كە لەمساڵدا راگەیەندران لە بارەی كوشتن و خۆكوشتن و هەڕەشە لێكردن زەنگێكی مەترسیدارن لە تێكچوونی زیاتری كۆمهڵگهی كوردی، دهشڵێت: “ئامارهكان نزیكبووەتەوە لە هێڵی سوور”.
محەمەد گۆمەشینی، چاودێری نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤ و توێژەری كۆمەڵایەتی بە SNNی راگەیاند: “راگەیاندنی ئەو ئامارانەی كە لەمساڵدا بڵاوكرانەوە لەبارەی كوشتن و خۆكوشتن و هەڕەشەكردن و تەقەكردن ئاماژەیەكی روون و مەترسیدارە بۆ سەر تاك و كۆمهڵگه و ئاسایشی خێزان، دەرخەری ئەو راستییەن كە پلانی حكومەت لە دابینكردنی ئاسایش و كۆنترۆڵكردنی چەك و گروپی مافیایی لاوازە و هێشتا چەك لای هاووڵاتییە، لەدەستى گروپ و عەشیرەتدایە، هەركات كەسێك بیەوێت كێشەكانی یەكلایبكاتەوە لەبری دادگا هانا بۆ چەكەكەی دەبات، ئەمەش وایكردووە كە ئەو حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتن و هەڕەشەكردنە بگاتە هێڵی سووری مەترسیدار”.
وتیشى: “كارەساتێكی گەورەیە كە تەنیا لە ئهمساڵدا 250 كەس كوژرابن و خۆیان كوشتبێت و زیاتر لە سێ هەزار كەسیش هەڕەشەیان لێكراوە، بە هەزاران حاڵەتی تەقەكردنیش تۆمار كراوە، لە كاتێكدا ژمارەی دانیشتووانی هەرێم نزیكەی شهش ملیۆن هاووڵاتییە، بۆیە بەهەموو پێوەرێكی نێودەوڵەتی ئەوەی لە هەرێم روودەدات شایەنی ئەوەیە كە هەڵوەستەی جددی لەسەر بكرێت و رێگاچارەی بەپەلە بدۆزرێتەوە بۆ رێگریكردن لە روودانی كارەساتی زۆر گەورە لە كۆمهڵگهی كوردی”.
ئەو توێژەرە نێودەوڵەتییەی بواری كۆمهڵگه ئەوەشی خستەڕوو: “ئەركی ئێمەی توێژەران و شارەزایانی بواری كۆمهڵگهیه، پەنجە بخەینەسەر برینەكان بۆ ئەوەی هۆشدارییەك بدەینە لایەنە پەیوەندیدارەكان بزانن لە كۆمهڵگهى كوردیدا چیدەگوزرێت، چونكە بەردەوامیدان بەم دۆخەی ئێستا بە واتای رێگەدانە بەوەی كە لە داهاتوودا رشتنی خوێنی كەسوكار، برا، خوشك، باوك و دایكمان بەلاوە زۆر ئاسایی بێت و دواجار هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵگه بەدوای خۆیدا بهێنێت”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



