وێنه: پاڵه‌وانێتیی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی رێكخراوی ژیما بۆ شاره‌كانی كوردستان كۆتایی هات

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
له‌شاری سلێمان و له نێو هۆڵی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ركابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی باسكه‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی كچانی رێكخراوی ژیما بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووان كۆتایی هات.
له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا حه‌وت تیپ به‌شداربوون كه چوار تیپی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه به ناوی شاره‌كانی كوردستانه‌وه ناونرابوون، ئامانجیش له ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره پاڵه‌وانێتیانه گرنگیدانه به یاری باسكه‌ی كچان كه له ئێستادا به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها دروست كردنی یاریزانه بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.
بۆ دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی و دهۆك به‌یه‌ك گه‌یشتن، دوای یارییه‌كی به‌هێز كچانی دهۆك به75خاڵ به‌رامبه‌ر به54خاڵ یاریەکەیان بهسوەدی خۆیان یه‌كلایی كرده‌وه.
له یاری كۆتاییشدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی هه‌ولێر و كه‌ركوك به‌یه‌ك گه‌یشتن، یاریه‌كه به به‌هێزی هه‌ردوو یانه ده‌ستیپێکرد به‌جۆرێك كه له ئاست و ئه‌نجامی تازه‌پێگه‌یشتوواندا نه‌بوو، به‌ڵام كچانی هه‌ولێر توانییان ببنه پاڵه‌وان دوای بردنه‌وه‌یان به‌ئه‌نجامی (77-70) خاڵ.
رزگار ره‌ئوف سه‌رپه‌رشتیاری باسكه‌ی رێكخراوی ژیما ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” ئه‌م پاڵه‌وانێتییه، پاڵه‌وانێتی ژیمای درێژه خایه‌نه كه ماوه‌ی سێ مانگه درێژه ده‌كێشێت بۆ ساڵانی داهاتووش درێژی ده‌كه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت به‌درێژیی ساڵ یاخود شه‌ش مانگ یاریزانانی تازه‌پێگه‌یشتووان له پاڵهوانێتیەکەدا بن بۆ پێشكه‌وتنی ئاستیان و دروستكردنی چه‌ندین یاریزانی به‌هره‌مه‌ند بۆ ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق”.
وتیشی:” پاڵه‌وانێتی ئه‌مساڵ به به‌شداری حه‌وت تیپ ئه‌نجامدرا كه 75یاریزان به‌شداربوون چوار تیپی قۆناغ چوارگۆشه‌ی زێڕین به ناوی شاره‌كانی كوردستانه‌وه ناونران، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشی ئێمه‌یه له‌م پاڵه‌وانێتییه به‌شداریكردنی سێ یاریزانی ته‌مه‌ن 10ساڵه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵیمانه بۆ دروستكردنی یاریزانی باش بۆ یاری باسكه‌ی كچان و چاو كرانهوهیانه بۆ داهاتوو، هه‌روه‌ها له ئێستاوه ترسیان بشكێت بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ یاریزانی له خۆیان گه‌وره‌تر به تایبه‌تی له پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان”.
رزگار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” ئه‌وه‌ی راستی بێت هیچ كاتێك یه‌كێتیی باسكه‌ی عێراق به تایبه‌ت سه‌رۆكه‌كه‌ی هیچ كاتێك لاری نیه له كردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانێتی و فێستیڤاڵ ته‌نانه‌ت مانگانه به‌بڕێكی كه‌م هاوكاری رێكخراوه‌كه‌شمان ده‌كات بۆ به‌رده‌وام بوونمان له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌مان ، هه‌روه‌ها یه‌كێتیی باسكه‌ی سلێمانیش له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگره‌كه‌یه‌وه هاوكارییان كردووم له رووی دابین كردنی هۆڵ و ئه‌نجامدانی پاڵه‌وانێتیه‌كان”.
بۆ یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش كه رێكخراوێكی تایبه‌ت به باسكه‌ی كچان له شاری سلێمانی دروست ببێت كه نزیكه‌ی 200 یاریزان له خۆده‌گرێت، جگه له وه‌رزش له بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ژینگه‌یی له رێكخراوه‌كه‌دا بوونی هه‌یه.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


